لەم چاوپێکەوتنەدا، لەکاتی پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانی ڕابردووی نێوان نەیمار و ئمباپێ، پەشیمان بووەتەوە لە کۆتایی هاتنی هاوکاری نێوان ئەو دوو ئەستێرە گەورەیە.

سیلڤا بە ئاماژەدان بەو ڕۆژانەی کە هەردوو یاریزانەکە پێکەوە یارییان دەکرد، جەختی لەوە کردەوە کە هەماهەنگییان لە یاریگا و تەنانەت لە مەشقەکانیشدا نموونەیی بوو. بەگوتەی ئەو، نەیمار و ئمباپێ نەک هەر لەڕووی تەکنیکییەوە تەواوکەری یەکتر بوون، بەڵکو لە ڕیزی ئەو یاریزانە کەمانە دادەنران کە چێژیان لە بەشداریکردنی ڕۆژانەی مەشق و ڕاهێنانەکان وەرگرتووە. بەرگریکارە بەڕازیلییەکە دانی بەوەدانا کە هەرگیز تێنەگەیشتووە هۆکاری ناکۆکی نێوانیان چییە، ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆتایی هاتنی پەیوەندییە وەرزشییەکە بۆ ئەو جێگەی داخە، چونکە هەردوو یاریزانەکە بە بەهرەمەندی ناوازە و کەسایەتییەکی دڵخواز دەزانێت.

پاشان کاپتنی پێشووی پاریس سانجێرمان یادەوەرییەکی خۆشی هاوینی ٢٠١٧ی وەبیرهێنایەوە، کە لە کاتی یاری جامی سوپەری فەرەنسا بەرامبەر مۆناکۆ ئەنجامدرا. ئاماژەی بەوەشکرد، دوای یارییەکە ئمباپێ کە ئەوکات هێشتا یاریزانی مۆناکۆ بوو، هاتە لای و داوای کرد بە تایبەتی قسە بکات. ئمباپێ بە ڕوونی بە سیلڤای ڕاگەیاندبوو کە خەونی یاریکردن بۆ پاریس سانجێرمان دەبینی و ئەگەر نیماریش پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە بکات، بڕیاری گواستنەوەی بۆ ئەو تیپە ناگۆڕێت. داوای لە سیلڤا کرد ئەم خواستە بگەیەنێتە بەڕێوەبەرانی یانەکە، ئەگەر بتوانێت.

ئەم چیرۆکە وێنەیەکی ڕوون لە خواستی ئمباپێ بۆ پەیوەندیکردن بە پڕۆژەی پاریس سانجێرمان دەکێشێت، بڕیارێک کە دواتر کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ڕێڕەوی ژیانی وەرزشی و مێژووی یانەکە دەبێت.