لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی ئەرجەنتینی، ڕۆژی شەممە لەگەڵ سوارێز و دی پاوڵ گەشتیان کرد بۆ شاری کەلکەتە پایتەختی هیندستان، دوای 10 خولەک لە یاریگای سالت لیک، هاندەران توڕە بوون لە خراپی ئیدارەی میوانداری و کورسییەکانیان تێکشکاند.
80 هەزار کەس هاتبوون بۆ سەیرکردنی مێسی لەم یاریگایەدا، بەڵام خراپی بەڕێوەبردن لە میوانداریدا بووە هۆی ئەم ڕووداوە تاڵە.
مێسی بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە لەگەڵ سوارێز و دی پاوڵ گەیشتە شاری کەلکەتە پایتەختی هیندستان و هەزاران هاندەر بۆ بینینی ئەم ئەفسانەیە لە یاریگا ئامادەبوون.
بەڵام بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی ANIی هیندی، هاندەران بەهۆی خراپی میوانداریکردنەوە نەیانتوانیوە ئەفسانەی خۆیان ببینن، هەروەها بوونی میسی بەس بۆ ماوەی 10 خولەک لە یاریگاکەدا زۆر تووڕەیانی کرد.
هاندەرێکی لیۆنێل مێسی دەڵێت: بەڕاستی کارێکی زۆر ترسناک بوو، تەنها بۆ ماوەی 10 خولەک هات، هەموو سەرکردە و وەزیرەکان گەمارۆیان دا، هیچمان نەبینی. ئەو تەنانەت یەک پاس، یان یەک لێدانی سزای ئەنجام نەدا. لە 10 خولەکدا هات و ڕۆیشت. ئەم هەموو پارە و سۆز و کاتە بەفیڕۆچوو. هیچمان نەبینی..."