لە چوارەمین ڕۆژ لە نۆزدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینەمای حەقیقەتدا، لە ڕێوڕەسمێکی گەورەدا، کۆمەڵێک کەسایەتی هونەری و فەرهەنگی، لەگەڵ دەرهێنەرانی میدیا و دۆکیۆمێنتار، بۆ بەرز نرخاندنی ساڵانی هەوڵ و خۆشەویستی فەرهاد وەرهرام بۆ ئێران و پێشەنگی سینەمای دۆکیۆمێنتاریی ئێرانی کۆبوونەوە.

لە سەرەتای مەراسیمەکەدا، محەمەد حەمیدی موقدەم، سکرتێری نۆزدەهەمین فێستیڤاڵی سینەما حەقێقەت، یادەوەرییەکانی ئاشنابوونی لەمێژینەی لەگەڵ فەرهاد باسکرد و باسی لە تایبەتمەندییە ناوازەکانی ئەم سینەماکارە کرد.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە یەکەم بەریەککەوتنی لەگەڵ بەرهەمەکانی فەرهاد لە ڕابردووی دووردا، وتی: لە سەردەمی خوێندکارییەوە یەکەم پەیوەندیم لەگەڵیدا دروست بوو بەبێ ئەوەی ئەو پرۆفیسۆرە ببینم، بەڵام تەنها بە سەیرکردنی فیلمێکی دیکۆمێنتاریی کەسایەتییە بەرزەکەیم لەوێدا دۆزیەوە و تێگەیشتم کە چ دیکۆمێنتارسازێکی گەورەیە.

لەم ڕێوڕەسمەدا وێڕای پێشکەشکردنی باسی چڕوپڕ لە لایەن هونەرمەندان و سینەماکاران و ئەوانەی کەوا لەم بوارەدا خاوەنی بێروڕان سەبارەت بە ژیانی هونەری و چالاکی فەرهاد وەرهرام و پاش تیشک خستنەسەر بەرهەمەکانی ئەو کەسایەتییە دیارە، فیلمێکی دیکۆمێنتار لە سەردەمی منداڵی "فەرهاد وەرهرام"ەوە تا ئێستا، لە دەرهێنانی مێهدی باقری، بە دوو بەش بۆ بینەران نمایشکرا.