سەمەد حەسەنزادە، لە کۆنفرانسی بازرگانی ئێران و کازاخستان کە بە ئامادەبوونی سەرۆکانی دوو وڵات لە ئاستانە بەڕێوەچوو، ئاماژەی بە قەبارەی بازرگانیی ئێستای نێوان دوو وڵات کرد کە نزیکەی ٣٥٠ میلیۆن دۆلارە و ئامانجی زیادکردنی چەند هێندەی لە کورتخایەندا و وتی: ئەم ئامانجە نەک هەر واقیعییە، بەڵکوو بە لەبەرچاوگرتنی ئیرادەی سیاسیی هەنووکەیی و ڕێوشوێنە کردارییەکانی دوو وڵات دەکرێت بەدی بهێنرێت.

ناوبراو ڕاشیگەیاند کە ئامادەبوونی ئێمە ئەمڕۆ ڕەنگدانەوەی ئیرادەیەکی هاوبەشە بۆ بەرەوپێشبردنی هاوکاری ئابووری و بازرگانی نێوان ئێران و کازاخستان و زیادی کرد: ئەم هاوکارییە لەسەر بنەمای پەیوەندییە مێژوویی و کولتوورییەکان، بەرژەوەندییە هاوبەشە ناوچەییەکان و توانا ئابوورییە بەرفراوانەکان پێکهاتووە.