قەیرانی وزە لە ئەورووپا وایکردووە زۆرێک لە هاوڵاتیان توانای گەرمکردنی ماڵەکانیان نەبێت. لەمبارەیەوە یۆرۆنیوز بڵاوی کردووەتەوە کە پشکی ئەو کەسانەی لە یەکێتی ئەورووپادا ناتوانن ماڵەکانیان بەشێوەیەکی گونجاو گەرم بهێڵنەوە زیادی کردووە و دەیان ملیۆن ئەورووپی ناچارن لە ماڵە ساردەکاندا بژین. ڕاپۆرتەکە ئامارێکی بەرچاوی خستەڕوو:
41 ملیۆن کەس: توانای گەرمکردنی ماڵەکانیان نییە لە یەکێتی ئەورووپا
دوو لەسەر سێی ئەو کەسانەی لە هەژاری وزەدان: لە چوار گەورەترین وڵاتی یەکێتی ئەورووپادان
١٣ ملیۆن کەس لە تورکیا: خەڵک بەدەست هەژاری وزە دەناڵێنن
تورکیا: زۆرترین ژمارەی خەڵکی لە هەژاری وزەدا هەیە
٨ ملیۆن کەس: خەڵک لە هەژاری وزەدان لە فەرەنسا
5 ملیۆن کەس: خەڵک لە هەژاری وزەدان لە ئەڵمانیا
3 هۆکاری سەرەکی هەژاری وزە لە ئەورووپا: 1. تێچووی وزەی زۆر. 2. داهاتی کەم. 3. سیستەمی گەرمکەرەوەی ناکارامە