فازل نەبی بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، ئەم چوار ساڵەی رابردوو عێراق لە باشترین دۆخی دارایی خۆی بوو، بەڵام کارگێڕیی دارایی لە عێراق لاواز بوو بۆیە کێشە بۆ عێراق دروستبوو.
وتیشی، پێشبینیناکەم لە ساڵی داهاتوودا عێراق تووشی قەیرانی دارایی بێت، ئەوانەشی کە وادەڵێن هیچ لە قوڵایی پرسی دارایی تێناگەن.