لە دیدارێکدا بەڕێز “فەرمەرز ئەسەدی” کونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، باس لە باردۆخی ناوچەکەو پێشهاتە نوێکان کرا لە عێراق و هەرێمی کوردستان، پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و هەرێم تەوەری گفتوگۆکان بوو.
دەرباز کۆسرەت رەسول رایگەیاند: “خواستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوەیە کورد بە یەکگرتوویی لەبەغداد بێت و بەشداری لە حکومەتی نوێدا بکات، لە هەرێمی کوردستانیش هەرچی زووە کابینەی نوێ پێکبهێندرێت”.
سەقامگیری ناوچەکەو پەیوەندییە سیاسیی و لەمێژینەییەکانی کوردو کۆماری ئیسلامی ئێران تەوەرێکی تری دیدارەکەبوو، جەختکرایەوە لە پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕە کەلتووری و بازرگانی و مرۆییەکان لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران.