ڕیما حەسەن، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی ئینتەرنێتی «وتە شانازییەکان» Paroles dHonneurیادەوەرییەکانی خۆی لە کاتی دەستبەسەرکردنی لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە گێڕاوەتەوە.

ناوبراو کە لەم چاوپێکەوتنەدا لەگەڵ چەفیەی فەڵەستینی دەرکەوتووە، بەم تۆڕی فەرەنسیە وتووە کە هەموو ڕۆژێک لە دەرگای ژوورەکەی دەدا و لە پەنجەرەکەوە بە زمانی عەرەبی لەگەڵ ئەفسەرەکان قسەی دەکرد.

پەرلەمانتاری ئەورووپا بە بیرهێنانەوەی دانیشتنەکەی لە ناوچە داگیرکراوەکاندا، ڕوونیکردەوە: دادوەر پێی وتم: بۆ ماوەی 100 ساڵ لەم زەوییە بێبەش دەکرێیت. منیش لە وەڵامدا وتم: ئیسرائیل بە هیچ شێوەیەک ١٠٠ ساڵ ناخایەنێت.

ڕژێمی زایۆنی لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا دوای ڕفاندنی کەشتیی «مادلین» و دەستگیرکردنی ١٢ چالاکی لایەنگری فەلەستینی کە بەڕێکەوتبوون بۆ شکاندنی گەمارۆی غەززە، پێنج هاووڵاتیی فەرەنسی لە نێویاندا ڕیما حەسەن زیندانی کرد و ئەوانی دیکەی لە فەلەستینی داگیرکراو دەرکرد.

ئەو شەش هاووڵاتییە فەڕەنسییە لایەنگری فەلەستینیەی کە لە کەشتییەکەدا بوون، دواجار دوای زنجیرەیەک ململانێ گەڕێنرانەوە وڵاتەکەیان، بەڵام پێنج کەسیان کە ڕیما حەسەنی تێدابوو، پێش ئەوەی ئازاد بکرێن، بردرانە زیندان.

بڕیار بوو ڕیما حەسەن زۆر زووتر بە گەشتێکی ڕاستەوخۆ بگەڕێتەوە پاریس، بەڵام ڕەتیکردەوە بەڵێننامەیەک بۆ ڕژێمی زایۆنی واژۆ بکات و دیپۆرت بکرێتەوە و بۆ ماوەیەک لە زیندانی گیوعون لە شاری ڕەملە مایەوە.