بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەگوێرەی دوو فەرمانی جیاواز کە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانییەوە دەرکراوە، (ئارام نەجا فەیزوڵڵا) سەرۆکی شارەوانی چەمچەماڵ لەپۆستەکەی بەخشراو (عهلی ڕەئوف نوری) لەشوێنەکەی دەستبەکاربوو.
ههر لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتوە، (بورهان عەبدوڵڵا ئەمین) سەرۆکی شارەوانی شۆڕش لەپۆستەکەی بەخشراو (هاوکار فازڵ کاکەبرا) بەوەکالەت لەشوێنەکەی دەستبەکاربوو".
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئاڵوگۆڕی پۆستی سەرۆك شارەوانییەکانی چەمچەماڵو شۆڕش بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ئاسۆ شێرکۆ بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانیو لەسەر پێشنیازی کۆمسیۆنی فریاگوزارییو بوژانەوەی مرۆیی قەزای چەمچەماڵو بەبڕیاری ڕاستەوخۆی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وهزیران ئەنجامدراون.