بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، له درێژەی یاریەکانی قۆناغی یەکەمی جامی جیهانی یانەکان، یانەی پاریس
سانجێرمان بە ئەنجامی 4-0 له یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی بردەوه.
مارکینۆس
بەرگریکاری یانەی پاریس سانجێرمان دوای بردنەوەی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید لە قۆناغی
یەکەمی گرووپەکانی جامی جیهانی یانەکان ڕایگەیاند: من زۆر ڕازیم لە ئاستی ئێستای تیپەکە.
ڕاهێنەرەکەمان زۆر بەهرەمەندە. ئێمە چامپیۆنزلیگمان بردەوە و ئێستاش هەموو هەوڵێکی
خۆمان دەدەین بۆ بردنەوەی یارییەکانی دیکە. تیپەکە ئاستی بەرزی خۆی بە یاریزانی گەنج
و بەهرەمەند پاراستووە.
کاپتنی یانەی
پاریس سانجێرمان سەبارەت به لویس ئەنریکی ڕایگەیاند: کاتێک بارودۆخی تیپەکە باش دەڕوات،
ئەو هاندانێکی زۆرمان پێدەبەخشێت و کاتێک باش ناڕوات، ڕاهێنانی زیاترمان دەدات. ئەو
زۆر باشە لە هاندان، و لەگەڵیدا دەزانین چی بکەین، چۆن ڕاهێنان بکەین و چۆن یاری
بکەین./.