بەپێی بەڵگەنامەیەک کە دەست ماڵپەڕی جام کوردی کەوتووە " دکتۆر ڕەشید فەرمانی کۆماری ژمارە (٥٤)ی دەرکردووە، کە بەپێی بڕگەکانی مادەی (٥٤) و بڕگەی (٤)ی مادەی (٧٣)ی دەستوور دەرچووە".

لە بەڵگەنامەکەدا هاتووە" بە پشتبەستن بە پشتڕاستکردنەوەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی گشتی بۆ ئەندامێتی ئەنجومەنی نوێنەران لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵیەوە، بڕیاردرا کە ئەنجومەنەکە ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ کۆببێتەوە".

لە فەرمانەکەدا هاتووە کە "یەکەم دانیشتن بە سەرۆکایەتی بەتەمەنترین ئەندام دەبێت، ئەم فەرمانەش لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاودەکرێتەوە و لە بەرواری دەرچوونیەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".