بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، ئەگەر زمانت سپی بوو یان هەست دەکەیت ناتوانی تامی خواردن لە دەمت بکەیت،
باشترە ئەم نیشانانە بە جیدی وەربگریت.
زمانی سپی
بە تەواوی مانای چییە؟
زمانی سپی ئاماژە بە حاڵەتێک دەکات کە ڕووی زمان چینێکی سپی
هەیە لە جیاتی پەمەیی و شێدار. ئەم ڕەنگە سپییە دەتوانێت بە پەڵە یان درز دەربکەوێت
یان هەموو زمان داپۆشێت. بەزۆری ئەم حاڵەتە لە ئەنجامی کەڵەکەبوونی خانەی مردوو، بەکتریا،
کەڕوو یان پاشماوەی خۆراکە کە پاک نەکراونەتەوە. لە زۆر حاڵەتدا زمانی سپی بێ زیان
دەبێت، بەڵام هەندێک جار دەتوانێت ئاگاداری کێشەی سەختتر بێت لە جەستەدا.
هۆکارە باوەکانی سپی بوونەوەی زمان بریتین لە:
1- جگەرەکێشان
2- خراپی پاکوخاوێنی دەم
3- وشکبوونی دەم یان وشکبوونەوە جەستە
4- نەخۆشیەکانی گەدە و ڕیخۆڵە یان سیستەمی بەرگری
زمان بە بەشێک لە کۆئەندامی هەرس دادەنرێت و هەر گۆڕانکارییەک
تێیدا لەوانەیە نیشانەی ناهاوسەنگی گەدە، جگەر و تەنانەت گورچیلەکانیش بێت. بۆ
نموونه:
1- زمانی سپی لەگەڵ دەمی تاڵ لەوانەیە ئاماژە بە کێشەی جگەر
بکات
2- زمان سپی لەگەڵ درز لەوانەیە پەیوەندی بە کەمی ڤیتامینەکانی
گروپی B هەبێت
3- زمانی وشک و سپی لەوانەیە پەیوەندی بە وشکبوونەوە یان کێشەی
دەماری هەبێت./.