ئەو خانمە شاخەوانە کە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو دوای سەرکەوتنی تاکەکەسی بۆ لووتکەی 5611 مەتریی دەماوەند بێسەروشوێن بوو، ئەمڕۆ تەرمە بێ گیانەکەی لەلایەن فریاگوزارانەوە دۆزرایەوە.

خانمە شاخەوانەکە بڕیاربوو ڕۆژی شەممە دوای سەرکەوتنەکەی بۆ لووتکەی دەماوەند بگەڕێتەوە، بەڵام بێسەروشوێن بووە و بەهۆی کەوتنەخوارەوە گیانی لەدەستداوە.

تەرمی شاخەوانەکە لە بەرزایی 4600 مەتر لەسەر ڕووی باشووری دەماوەند و لە ناو سەهۆڵبەندی "کافەر دەڕە" دۆزرایەوە و فریاگوزارانیش هەوڵی گواستنەوەی بۆ خوارەوە دەدەن.

ساڵانە سەرەڕای هۆشداری فیدراسیۆنی شاخەوانی و شارەزایان بۆ سەرکەوتن بە سەلامەتی و بە کۆمەڵ و لە بارودۆخی کەشوهەوای لەباردا، بەداخەوە ژمارەیەک کەس تەنانەت شاخەوانی پڕۆفشناڵیش بەبێ گرنگیدان بە هۆشدارییەکان دەچنە ناوچە شاخاوییەکانەوە و تووشی کارەسات دەبن و گیانیان لەدەست دەدەن.