بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، بڕیاری لەناکاوی نەیمار بۆ جێهێشتنی پاریس سانجێرمان و پەیوەندی کردن بە
یانەی هیلالی سعوودیه سەیر و باوەڕپێنەکراو بوو بۆ زۆرێک لە هاندەرانی ئەو یاریزانە،
بەڵام لەکۆتاییدا بڕیاریدا لە تۆپی پێی ئەوروپا بچێتە خولی سعوودیە.
ستیڤ
کالزادە بەڕێوەبەری یانەی هیلال سەبارەت بەم بابەتە ڕایگەیاند: ئێمە ناتوانین پەشیمان
بین لە گرێبەستکردن لەگەڵ نەیمار. لە کۆتاییدا بارودۆخەکە باش نەبوو و هەروەها
چانسی زۆری نەبوو چونکە تووشی پێکان بوو. ئەم پێکانەش له لایەن یاریزانێکەوه نییه
که ئاگای له خۆی نەبێت بەڵکو له ئەنجامی هەڵەیەکی گەورەیە کە بەسەریدا کراوە./.