جام کوردی - ڕێکخەری پێشانگای کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک ڕایگەیاند کە زیاتر لە ١٠٠ کۆمپانیا لە شەش وڵاتەوە لەوانە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەشداری ئەم خولەی پیشانگان.
حەسەن ڕەحیم بەرپرسی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی و ڕێکخەری پێشانگای کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک بۆ جام کوردی وتی: ئەمڕۆ چوارەمین خولی ئەم پێشانگایە بەڕێوەدەچێت کە زیاتر لە ١٠٠ کۆمپانیا لە شەش وڵاتەوە بەشدارن.
ڕاشیگەیاند: زۆربەی کۆمپانیا بەشداربوەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان و ئێران و ئیتاڵیا و وڵاتانی عەرەبییەوەن.
ئاماژەی بەوەش دا: هەروەها ژمارەیەک پڕۆژەی داهێنانی بواری کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک و کۆلێجی کشتوکاڵی و بەڕێوەبەرایەتیە حکومییەکان وە ژمارەیەک کۆمپانیای ووڵاتانی دراوسێ و بیانی بەشدارن.
ڕێکخەری پێشانگای کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک زیاتر وتی: دەرفەتی سەردانیکردن لە بەرواری 17 تا 20 / 12 / 2025 لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی – تاسڵوجە کاتژمێر 10ی بەیانی تا 6ی ئێوارەیە.