بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لامین جەمال وەرزێکی زۆر باشی لەگەڵ بەرشەلۆنە بەسەربرد و توانی خۆی وەک یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی ئەم وەرزە بناسێنێت. بردنەوەی لالیگا و جامی شای ئیسپانیا و دووەم بوون لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا، هەلی بردنەوەی تۆپی زێڕینی بە یامال بەخشیوه لە تەمەنی 18 ساڵیدا.

ڕامۆس کە لە خولی مەکسیک یاری دەکات، سەبارەت بە یامال ڕایگەیاند: من لەو باوەڕەدام کە یامال تەنیا بەهرەیەکی گەورە نییە، بەڵکو ئەستێرەیەکی جیهانییە. یامال بە لەبەرچاوگرتنی تەمەنی کاری سەرسوڕهێنەر دەکات.

هەروەها وتیشی: هەرچەندە یامال لە بەرشەلۆنە یاری دەکات، بەڵام هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم. چونکە ئەو ئیسپانییە و نوێنەرایەتی وڵاتەکەمان دەکات./.