بەپێی ڕاپۆرتێک لەلایەن سایتی تۆپی پێی ئەفریقییەوە، سادیۆ مانێ، ئەستێرە سەنیگالییەکە وەک "یاریزانێکی تۆپی پێی چاکسازیخواز" ناسێندرا.

ئەستێرەی تۆپی پێی موسڵمان پێشتر نەخۆشخانه و قوتابخانەیەکی دروست کردووه و مانگانه یارمەتی چەند خێزانێکی هەژار دەدات.

مانێ مێژووی یاریکردنی بۆ تیپە گەورەکانی لیڤەرپوول و بایرن میونشن هەیە. لە خێزانێکی موسڵمان لەدایک بووە و بەهۆی پابەندبوونی بە ئیسلامەوە کاری خێرخوازی دەکات.

پێگەی تۆپی پێی ئەفریقا بڵاویکردەوە، سادیۆ مانێ بڕی 600 هەزار دۆلاری بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەیەک لە شارەکەی خۆی خەرجکردووە و 300 هەزار دۆلاریشی بۆ دروستکردنی قوتابخانەیەک خەرجکردووە.

ئەو ئەستێرە موسڵمانە مانگانە 100 دۆلار دەبەخشێتە چەند خێزانێکی هەژاری سەنیگالی و مانگانە 10%ی داهاتەکەی بۆ کاری خێرخوازی خەرج دەکات.