زۆرانبازە سەرەکییەکانی ڕووسیا بە ئەنجامدانی یارییەکی تایبەت و سیمبولیک بۆ ڕێزلێنان لە ساڵوەگەری ٨٠ ساڵەی لە دایکبوونی کازبەک دێدگایڤ ڕاهێنەری ئەفسانەیی زۆرانبازی کۆتاییان بە ساڵی ٢٠٢٥ هێنا.
پێشبڕکێکە لە مەنژ شاری ڤلادیکاڤکاز بەڕێوەچوو، کە نوێنەرانی دوو شێواز و سەبکی زۆرانبازی بەهێز لە جیهاندا بە ناوەکانی ئۆستیایی و داغستان ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە.
لەم یارییەکەدا کەسایەتییە دیار و بەڕێزەکانی زۆرانبازی ڕووسیا ئامادەبوون، لەوانە عەبدولڕەشید سادوللایڤ کە دووجار پاڵەوانی ئۆڵۆمپیاد بووە، هەروەها زاور ئۆگویڤ و زوربێک سیداکۆڤ پاڵەوانی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ.
ئەنجامەکان بەم شێوەیەن:
57 کیلۆگرام: ئارتێم گوبایڤ 2- موسا ماختیخانۆڤ 3
61 کیلۆگرام: ئەزمەت تۆسکایێڤ 0 - زاور ئۆگویڤ 4
65 کیلۆگرام: دژامبوڵت کیزینۆڤ 0 - ئیبراهیم ئیبراهیمۆڤ 6
70 کیلۆگرام: دیدیدبایڤ 11 - عەبدولحمان دۆلگاتۆڤ 0
74 کیلۆگرام: زوربێک سیداکۆڤ 10 - ماگۆما دیدی گادژیێڤ 0
79 کیلۆگرام: تیموراز سالکازانۆڤ 3 - ئەخمەد عوسمانۆڤ 2
86 کیلۆگرام: ئارتور تایفونۆڤ 8 - ئیبراهیم کادژیڤ 4
92 کیلۆگرام: ئارسلان باگاێڤ 8 - ئامانوڵا گادژی ماگۆمێدۆڤ 11
97 کیلۆگرام: سوسلان دژاگایڤ 1 - عەبدولڕەشید سادۆلایڤ 10
125 کیلۆگرام: ئیناڵ گاگلیاڤ 3 - عەبدولا کوربانۆڤ 1