بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی،کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی شێخ مستەفا عەبدولڕەحمان، بەرپرسی یەکێتی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان، عەلی ئابادی، ڕاوێژکاری ئابووری لە کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی، حەسەن ڕەحیم، بەرپرسی پێشانگای نێودەوڵەتی کشتوکاڵی سلێمانی، نوێنەرانی کۆمپانیای ئەتڵەس ئەلئەسل، و کۆمەڵێک بەڕێوەبەر و نوێنەری کۆمپانیاکانی ئێرانی بەشداربوو لە شاری سلێمانی خولی چوارەمی پێشانگای نێودەوڵەتی پیشەسازی کشتوکاڵی و خۆراک، بەڕێوەچوو.

لە درێژەدا بەڕێوەبەران و نوێنەرانی کۆمپانیا ئێرانییەکان چالاکیی و بەرهەم و توانای بەرهەمهێنانیان ناساند و ئامادەیی تەواوی خۆیان بۆ پەرەپێدانی هاوکاری لەگەڵ بازرگانان و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

هەر لەو پێوەندییەدا داوا لە بەرپرسی یەکێتی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان کرا، هاوکاری پێویست لە ناساندنی کۆمپانیا ئێرانییەکان و دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان ئەوان و ئەندامانی ئەم یەکێتییەدا پێشکەش بکات.

شێخ مستەفا عەبدولڕەحمان دوای گوێگرتن لە بۆچوون و داواکارییەکانی وروژێنراو، بە جەختکردنەوە لەسەر گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕایگەیاند کە، یەکێتی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی تواناکانی ئێستا، بۆ ڕێکخستن و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان کۆمپانیا و بازرگانانی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان، هاوکاری دەبێت.

لەم کۆبوونەوەیەدا لە چوارچێوەی بەرنامە لاوەکیەکانی چوارەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراکی سلێمانی بەڕێوەچوو؛ بۆنەیەکی تایبەتمەند کە بە ئامادەبوونی کۆمپانیا و چالاکانی ئابووری لە وڵاتانی جیاوازەوە، بنەمای مامەڵەی ڕاستەوخۆی نێوان بەرهەمهێنەران و هەناردەکاران و چالاکانی ئابووری لە ناوچەکەدا دابین کردووە.

لەم دیدارەدا و لە درێژەی بەڕێوەچوونی پێشانگاکەدا کۆمپانیا و کۆمەڵەگەلێک لە پارێزگاکانی کرماشان، کوردستان، ئیسفەهان، تەورێز، ئەلبۆرز، خوراسان ڕەزەوی و یەزد ئامادە بوون، لەوانە کۆمپانیاکانی زانستی فەزاکاڤ، بێستوون زیست فەناوەر، ئەرمەغان بەرزین بەهار، هۆنەر گرافیک ئاڤیر، زانا پەژووش ڕایا و کەشت و پیشەی سالم فەراوەر باختەر.

هەروەها کۆمپانیا و کۆمەڵگەکانی دیکە لەوانە داهێنەرانی ئاشیان ڕۆژینا، ئاریان تەجارەتی هانا، ئاروین پەروەرانی ماهیدەشت، ئەلما سوروش یەزد، کەرەستەی کشتوکاڵی تێکنۆفۆرج، جەوهەری پاکی ئیساتیس، ماڵی جووتیاران، سیستەمی ئەندازیاری کشتوکاڵی پارێزگای کرماشان، زانکۆی کوردستان، پیشەسازییەکانی خۆراکی کاردان، ترش و شیرینی ئاگرین هەورامان، کیمیا کێشتی پێرگاس، یارۆس، بەرهەمی کونجی ڕوهامی شابلی، تەکنەلۆجیستەکانی زاگرۆس، ئاریان خۆشێ پارس، بەرهەمی گۆڵگۆهەر، و ئەرسەلان فەداکار (خوێندکاری دکتۆرا لە زانکۆی کوردستان) لەم پێشانگایە و کۆبوونەوەی تایبەتمەنددا ئامادەبوون.