د.سەیوان بارزانی بەکالۆریۆسو ماستەرو دکتۆرای لەزانکۆی سۆربۆنی فەرەنسی لەبواری زانستە سیاسییەکان بەدەستهێناوە.
ناوبراو ساڵانێکی زۆرە لەبواری دیبلۆماسیدا کاردەکات، لەوانە نوێنەری پارتی بوە لەپاریسی پایتەختی فەرەنسا، نوێنەری هەرێم بوە لەپاریسو باڵیۆزى عێراق بوە لەئیتاڵیا، هۆڵەندا، پورتوگال، مالتا.
بهگوێرهى ئەو پڕۆفایلەی لەماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاوکراوەتەوە، سەیوان بارزانی ساڵی 1972 لەهەولێر لەدایکبوەو خێزاندارەو چوار منداڵی هەیە، جگە لەزمانی کوردی، زمانەکانی عەرەبی، فارسی، ئینگلیزی، فەرەنسی، ئیتاڵی، پورتوگالی-ش دەزانێت.