«میخائیل ئولیانۆف» نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤییەنا،بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە پلاتفۆرمی ئێکس وەڵامی لێدوانەزیادەڕەوییەکانی مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکای سەبارەت بە پێویستی گوشار خستنە سەر ئێران بۆ ڕێگریکردن لە بووژانەوەی ئەو وڵاتە لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی دا.

ئولیانۆف نووسیویەتی: «پێدەچێت وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا بێ ئاگا بێت لەوەی کە بەپێی پەیمانی قەدەغەی بڵاوبوونەوەی چەکە ئەتۆمییەکان، ئێران مافی بێ سێ ودووی هەیە بۆ پاراستنی بەرنامە ئەتۆمییە نیشتمانییەکەی، بەمەرجێک تەنیا بە مەبەستی ئاشتیانە بێت.

ئولیانۆڤ بە دووبارە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لێدوانەکانی ڕۆژی دووشەممەی ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، کە «توانای بەرگریی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژکاران لە هەر بیرۆکەیەکی هێرشکردنە سەر ئێران داڕێژراوە و بە هیچ شێوەیەک شتێک نییە کە بتوانرێت باسی لێوە بکرێت یان موزایەدەی لەسەر بکرێت»، ئولیانۆڤ لە هەژماری سۆشیال میدیای ئێکس (تویتەری پێشوو) نووسیویەتی: «ئەوە ڕاستە؛ دانوستانەکان دەبێت تەنیا بۆ پرسە ئەتۆمییەکان تەرخان بکرێت.»

نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیەنا ئاماژەی بەوەشکرد، هەر هەوڵێک بۆ فراوانکردنی گفتوگۆکان بۆ ئاسایشی ناوچەیی و مووشەکی، تەواوی پرسەکە ناڕاستەقینە دەکات و وەک ئەوە وایە هەوڵی کوشتنی سێ باڵندە بدرێت بە یەک بەرد.