ڕۆژنامەی یەدیعوت ئاحارانۆت لە زاری ئەفسەرانی زایۆنی لە هێڵی زەرد لە کەرتی غەززە ڕایگەیاندووە کە هەست بە نائومێدی و شکستێکی قووڵ دەکەن.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، حەماس خەریکی بنیاتنانەوەی ڕیزەکانی و بەهێزکردنی ژێرخانی خۆیەتی.
ڕاپۆرتەکە زیاتر جەخت لەوە دەکاتەوە کە هێزەکانی حەماس بە بێ ترس لە کەرتی غەززە جوڵە دەکەن و بەشێوەیەکی کاریگەر کۆنتڕۆڵی ئەو کەرتیەیان کردووەتەوە. دوای 300 ڕۆژ لە شەڕ، حەماس خەریکە خۆی بونیات دەنێنێتەوە.
یەدیعوت ئەحارانۆت ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتێکدا سوپای ئیسرائیل شانازی بە سەرکەوتن دەکات، هێزەکانی موقاوەمە سەرقاڵی بنیاتنانەوەی هێزەکانیانن و دەرئەنجامەکانی ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی ئەقساش لە غەززەوە تا واشنتۆن بڵاوبووەتەوە.