سێ شەممە، ٢٣ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆبونەوەی ئەمڕؤی ئەنجومەنەی وەزیراندا، تەیف سامی وەزیری دارایی ڕاسپارد بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان. 

بە پێی زانیارییەکان لە کۆبونەوەکدا باسی مووچەکانی مانی ١١ و ١٢ نەکراوە. 

ڕۆژی ڕابردوو وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی ١٢٠ ملیار دیناری لە داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ١٠ خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق. 

لە ٢٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ دا حکومەتی عێراق مووچەی مانگی ئەیلولی مووچەخۆرانی هەرێمی نارد و لە ئێستادا کە لە کۆتایی ساڵ نزیک دەبینەوە چارەنووسی دوو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دیار نییە.