بەپێی ڕاپۆرتی مەعا، بتسلئیل سمۆتریچ وەزیری دارایی ڕژێمی زایۆنی قسەی شەڕانگێزانەی کرد و بانگەشەی ئەوەی کرد کە پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە ناوچە داگیرکراوەکان، ڕژیم ناچار دەبێت هێرشی نوێ بۆ سەر غەززە و لوبنان ئەنجام بدات.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێناچێت ئاگربەستی ئێستا بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕژێمی ئیسرائیل لە دوای بەناو ئاگربەست لە کەرتی غەززە و لوبنان پابەند نەبووە بە هیچ کام لە بەڵێنەکانی و هێرشەکانی بۆ سەر ئەو ناوچانە ڕانەگرتووە.
سمۆتریچ ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ خشتەیەکی کاتی و سیناریۆیەکی دیاریکراو نییە کە ببێتە هۆی ئەم هێرشانە، بەڵام دۆخی ئێستا ناجێگیرە.