سەرچاوەیەکی ئەمنی لە ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند کە تەلئەبیب تاوتوێی پێشنیاری نامرۆڤانە و بەربەریانەی ئیتمار بنگوێر، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ڕێژیم بۆ دروستکردنی زیندانێکی نوێ بۆ زیندانیانی فەلەستینی دەکات.
لەم پلانەدا بڕیارە ژمارەیەک تیمساح لە دەوری زیندانەکە دابنرێن، کە لە مۆدێلی زیندانێکی فلۆریدای ئەمریکاوە وەرگیراوە.
لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، ڕاپۆرتە میدیاییەکان ئاشکرایان کرد کە لە دوای هاتنە سەرکاری بنگوێر لە کابینەی تەلئەبیب، ژمارەی زیندانیانی فەلەستینی کە لە زیندانەکانی ئیسرائیلدا شەهید بوون بە ڕێژەیەکی بێ وێنە زیادی کردووە.
بنگوێر پێشتر پلانی نامرۆڤانەی دیکەی لە دژی زیندانیانی فەلەستینی پێشنیار کردبوو.