ئەندازیار "ڕەزا قوبادی مێهر" لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەزگای میدیایی جام کوردی، بە ئاماژەدان بە ئامادەبوونی وەبەرهێنەرانی تورکیا و پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە ناوچەی ئازادی قەسری شیرین، زیادی کرد: لەم دیدارەدا، بوارە جۆراوجۆرەکانی وەبەرهێنان لە ناوچەی ئازادی قەسری شیرین تاوتوێ کران.

ناوبراو ئامادەیی ئەم وەبەرهێنەرانەی بۆ وەبەرهێنان لە هەموو بوارەکانی ناوچەی ئازادی بازرگانی و پیشەسازی قەسری شیرین ڕاگەیاند و وتی: لە هەموو ئەو بوارانەی کە ناساندمان و پێشکەشمان کرد، وەبەرهێنەران ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە.

بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی ناوچەی ئازادی قەسری شیرین زیادی کرد: لە بوارەکانی لۆجستی، کۆگا، و ئاسانکاری ژێرخان، ئەوان ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە و بڕیارە لە قۆناغی داهاتوو و کۆبوونەوەی داهاتوودا پلان و پێشنیارەکانیان بخەنەڕوو و دوای ئەوەش بڕیار دەدرێت لە چ بوارێکدا ئەو وەبەرهێنەرانە بەکاربهێنین.

"قوبادی مێهر" سەبارەت بە پێشنیاری دامەزراندنی شارۆچکەی وزەی خۆر بۆ وەبەرهێنەرانی تورکیا، وتی: لەم کۆبوونەوەیەدا پێشنیاری دامەزراندنی ئەم شارۆچکەیە پێشکەش بە وەبەرهێنەرانی تورکیا کرا، چونکە دامەزراندنی شارۆچکەی وزەی خۆر سوودی دەبێت بۆ کەڵکوەرگرتنی وەبەرهێنەرانی بچووک لە داهاتوودا.

فەرناز چێراغی