لەو پەیامەدا کە بە ئایەتێکی قورئانی پیرۆز سەبارەت بە مژدەی لەدایکبوونی حەزرەتی مریەم دەستی پێکردووە، جەخت کراوەتەوە کە ڕێگەی پێغەمبەرانی خودا، ڕێگەی یەکتاپەرستی، ڕۆحانییەت، دادپەروەری و بەها مرۆییەکانە و فێرکارییەکانیان ڕزگارکەری مرۆڤن لە هاوبەش دانان، نەزانی و ستەم.

ئەسەدی بە ڕەخنەگرتن لە ئیستکباری جیهانی، ئەوی بە هۆکاری بەئامانجگرتنی بەها ئەخلاقییەکان و بڵاوبوونەوەی گەندەڵی، ئاڵوودەبوون و لەنێو چوونی خێزانەکان زانی و بە گێڕانەوە لە ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە وتی: ئەگەر حەزرەتی مەسیح ئەمڕۆ لە ژیاندا بوایە، ساتێکیش لە خەبات دژی سەرانی ستەم و ئیستکبار سڵی نەدەکردەوە. ناوبراو هیوای خواست ساڵی ٢٠٢٦ ساڵی ژیانەوەی ڕۆحانییەت، بەها ئایینییەکان و ئازادی گەلانی ژێردەستە لە دەسەڵاتی زوڵم و داگیرکاری بێت.