سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەدر عەبدولعاتی وەزیری دەرەوەی میسر، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پێشهاتە گرنگەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی تاوتوێ کران و بیروڕا ئاڵوگۆڕ کران.

لە میانەی دیدارەکەدا هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر بەردەوامبوون لە ڕاگۆڕینەوەکان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هەماهەنگیکردن لەسەر پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بە ئامانجی هاوکاریکردن بۆ بەرقەرارکردنی سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکەدا.