بەپێی ڕاپۆرتی ئەلجەزیرە، غازی حەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی موقاوەمەی ئیسلامی حەماس ڕایگەیاند: تا ئێستا ٩٠٠ پێشێلکاری لەلایەن هێزە داگیرکەرەکان لە کەرتی غەززە تۆمار کراوە.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو ناوچەیەی کە ڕژێمی داگیرکەر بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئێمە ڕێکەوتنەکەمان پێشێل کردووە، بە تەواوی لە ژێر دەسەڵاتی خودی ئەم ڕژێمەدایە.
حەمەد هەروەها ڕایگەیاند: ڕژێمی زایۆنی ڕێوشوێنی تاکلایەنە جێبەجێ دەکات و بەبێ ڕاوێژ و هەماهەنگی لەگەڵ ناوبژیوانان ئەو ڕێوشوێنانە جێبەجێ دەکات.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە درێژەی قسەکانیدا وتی: زانیاری یەکلاکەرەوە و پشتڕاستکراوەمان نییە سەبارەت بەو دوایین تەرمەی کە دەوترێت بڕیارە بدۆزرێتەوە و ڕادەست بکرێتەوە.