بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پەیامی سەرەخۆشی سەنتەری ڕۆشنبیری کۆنسولخانەی ئیران له سلیمانی هاتووە:
(بسم الله الرحمن الرحيم )
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ أُوْلَئِكَ عَلَيْهِمْ صَلَوَاتٌ مِنْ رَبِّهِمْ وَرَحْمَةٌ وَأُوْلَئِكَ هُمُ الْمُهْتَدُونَ)
(صدق الله العلي العظيم)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیاری کوردستان و هۆزی گەورەی جاف خوالێخۆشبوو بەڕێز کاک جەزا جاف مان پێگەیشت، داواکارم لە یەزدانی مەزن کۆتا خەمی بنەماڵە بەڕێزە کەیان بێت. سەبروئارامیان پێی بدات و ڕەحمەتی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
سەنتەری ڕۆشنبیری کۆنسولخانەی کۆماری ئیسلامی ئیران له سلێمانی