محەممەد ئەمین دادوەند لە دووهەمین ڕۆژی هەفتەی دووهەمی خولی لاوانی ئێراندا، توانی ڕیکۆردی جیهانی دووانەی لاوان لە کێشی ٧٩ کیلۆدا بشکێنێت.

دادوەندی تەمەن ١٥ ساڵ بە بەرزکردنەوەی ١٨٢ کیلۆگرام ژمارەی پێوانەیی جیهانی بۆ یەک کیلۆ بەرزکردەوە.

فیدراسیۆنی بەرزکردنەوەی قورسایی ئاسیا (AWF) وێنەی ئەم چالاکییەی لە لاپەڕەی فەرمی خۆیدا دووبارە بڵاوکردەوە و بەم شێوەیەش شکاندنی ژمارەی پێوانەیی جیهانی لاوان، لەلایەن ئەو وەرزشوانە ئێرانییەوە سەرنجی فیدراسیۆنەکەی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە.