بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی جزیرە لە سەر زاری بەرپرسێکی ئێرانی ڕایگەیاندووە کە لە ئەگەری پەرەسەندنی شەڕ و دەستپێکردنی قۆناغی نوێ، دامەزراوەی ئەتۆمیی دیمۆنا لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین دەبێتە ئامانجێکی ڕەوای تاران.
ئەو بەرپرسە ئێرانییە هۆشدارییداوە کە هەر چەشنە بەشدارییەکی ئەمریکا لەم شەڕەدا لە پێناو بەرژەوەندییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، بە واتای بەناوچەییکردنی شەڕەکەیە و کۆماری ئیسلامی ئێران بە مافی خۆی دەزانێت هێرش بکاتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.
ڕاشیگەیاندووە کە بەئامانجگرتنی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە ئاسانترە لە هێرشکردنە سەر قووڵایی ڕژێمی زایۆنیستی./.