کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەری فیدراسیۆنی تۆپی باڵەی جیهانی لە شاری لۆزان بەڕێوەچوو و هەڵوەشاندنەوەی چالاکییەکانی تۆپی باڵەی ڕووسیا و بیلاڕوس لە گروپە تەمەنییە جیاوازەکاندا یەکێک بوو لە بڕگەکانی کۆبوونەوەکە.
بەم پێیە لە کۆبوونەوەکەدا پێشنیارێک پەسەندکرا کە وەرزشوانانی ئەو وڵاتانە لە یەکەمی ژانویەی 2026ەوە بەشداری پێشبڕکێ نێودەوڵەتی و کیشوەرییەکان بکەن.
ئەم بڕیارە هاوتەریب لەگەڵ دوایین ڕاسپاردەی دەستەی کارگێڕی کۆمیتەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی (IOC) و بە پاڵپشتی دانیشتنی ئۆڵۆمپیاد دراوە، کە بەپێی ئەو بڕیارە وەرزشوانانی گەنج کە پاسپۆرتی ڕووسی یان بیلاروسییان هەیە، نابێت لە بەشداریکردن لە پێشبڕکێیە نێودەوڵەتییەکانی گروپە تەمەنییەکاندا بایکۆت بکرێن، جا چ لە لقە وەرزشییە تاکەکەسییەکاندا و چ لە گرووپی تیپیدا.
تۆپی بالە و وەرزشی ڕووسیا لە دوای شەڕی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئۆکرانیا (24ی شوباتی 2022) لەلایەن فیدراسیۆنە جۆربەجۆرەکانی جیهانییەوە گەمارۆ دراوە و بەو پێیەش فیدراسیۆنی تۆپی بالەی جیهانی ڕێگەی بە ڕووسیا نەدا بەشداری لە هیچ ڕووداوێکدا بکات و هەروەها ڕیزبەندی تۆپی بالەی جیهانی وڵاتەکەی لابرد.