بەنرخترین یانەکانی تۆپی پێی ئینگلیزی دیاریکران. لەمبارەیەوە گۆڤاری ئەتلەتیک، مانچستەر یونایتدی وەک گرانترین هەڵبژاردەی ئینگلیزی ناساند بە بڕی 4.5 ملیارد پاوندەوە.

بەهای مانچستەر یونایتد یەکسانە بە 40 تەن زێڕ.

وەرزی ڕابردوو بەهای شەیتانە سوورەکان 4 ملیار پاوند بوو، لەم وەرزەشدا بەهای یانەکە بە ڕێژەی لەسەدا 20 زیادی کردووە.

گۆڤاری ئەتلەتیک نوسیویەتی، بەهای مانچستەر یونایتد 20 هێندەی بێرنلی زیاترە (200 ملیۆن پاوند) کە هەرزانترین تیپە لە خولی نایابی ئینگلیزیدا.

5 تیپی بەنرخی پریمەرلیگ، بەپێی ئەم ڕاپۆرتە میدیاییە ئینگلیزییە، بەم شێوەیەن:

1- مانچستەر یونایتد (4.2 بۆ 4.6 ملیار پاوند)

2- مان سیتی (4 بۆ 4.4 ملیار پاوەند)

3- لیڤەرپوول (3.9 بۆ 4.3 ملیار پاوند)

4- ئارسناڵ (2.3 بۆ 2.5 ملیار پاوند)

5- تۆتنهام (2.9 بۆ 3.2 ملیار پاوند)