لەگەڵ ڕاگەیاندنی فەرمی یانەی ئەلتالەبەی عێراقی بە سەرکردایەتی عەلیرەزا مەنسووریان، فەرشید باقری لەسەر داوای ڕاهێنەری ئێرانی پەیوەندی بە تیپەکەوە کرد.

فەرشید باقری کە دوای جێهێشتنی فۆلاد بێ تیپ بوو، مێژووی یاریکردنی بۆ تیپەکانی وەک ئیستقلال، سەباحی قوم و مێسی ڕەفسەنجان هەیە.

 یاریزانە نێوەندکارەکە لە کاتی ڕاهێنەرایەتی مەنسووریان لە یانەی ئیستقلال درێسە شینەکەی لەبەردا بووە و ئێستا بڕیارە لە ژێر چاودێری ڕاهێنەری پێشوویدا تەحەدای نوێ لە خولی عێراقدا ئەزموون بکات.