ئەندازیار "ڕەزا قوبادی مێهر" لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەزگای میدیای جام کوردی، ئاماژەی بەوەدا کە تا ئێستا هیچ گرێبەستێک یان یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ هیچ کۆمپانیا و کەسێک سەبارەت بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە ڕێگەی ناوچەی ئازادی قەسر شیرینەوە نەکراوە و دەشڵێت: بۆ ئاگادارکردنەوەی ڕای گشتی خەڵکی بەشەرەفی پارێزگای کرماشان؛ هەر ئیدیعایەک لەم بارەیەوە لە لایەن ناوچەی ئازادی قەسر شیرینەوە ڕەت دەکڕێتەوە و بێ ئیتوارە.

ناوبراو جەختیشی کردەوە: هەر خراپ بەکارهێنانێک لە ناو و نازناوی ڕێکخراوی ناوچەی ئازادی قەسر شیرین سەبارەت بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل، لێپێچینەوەی یاسایی لێدەکەوێتەوە.

قوبادی مێهر ئاماژەی بەوەدا: داوا لە هاووڵاتیانی ئازیز دەکەین لە بەرامبەر هەر ڕیکلامێک، پەیوەندییەک یان بەڵێنێکی نافەرمی لەو پێوەندییەدا وریا بن و خۆیان لە هەر جۆرە پارەدانێک یان هاوکارییەک بەدوور بگرن.

بەڕێوەبەری گشتی ناوچەی ئازادی قەسر شیرین ڕایگەیاند: زانیاری فەرمی سەبارەت بە پرۆسەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل تەنها لە ڕێگەی میدیای فەرمی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ڕێکخراوی ناوچەی ئازادی قەسر شیرینەوە دەدرێت.

ناوبراو زیادی کرد: پاش تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان، لەوانەش بانگەشە و هەڵسەنگاندن، کۆمپانیا ڕێگەپێدراوەکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بە فەرمی لە چەند مانگی داهاتوودا لەلایەن ئەم ڕێکخراوەوە دەناسرێن و ڕادەگەیەنرێن.

فەرەناز چراغی، هەواڵنێری جام کوردی