"مێشکات ئەلزەهرا سەفی" کە بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێی گەشتی جیهانی بە بڕی 15 هەزار دۆلار لە شاری ئەنتاڵیایە، ئەمڕۆ لەگەڵ جیایوی هاوڕێی و هاوگرووپی خۆی لە چینەوە، توانی پلەی دووەمی بەشی دووانە لە پێشبڕکێکەدا بەدەستبهێنێت.
لە بەشی یاری کۆتایی ڕکابەرییەکاندا ئەم دوو یاریزانە، ڕووبەڕووی تیپێک بوونەوە کە پێکهاتبوو لە یاریزانانی تێنسی مەغریبی و ڕۆمانی، کە دواجار یارییەکەیان بە ئەنجامی 4-6، 6-3 و 11-13 بە بەرامبەرەکەیان دۆڕاند، دواجاریش بە بردنەوەی پلەی دووەم یارییەکانی ئەم هەفتەیە کۆتایی هات.