بە پێی ڕاگەیاندنی فیفا، نرخی بلیتی یارییەکانی ئێران لە جامی جیهانی 2026دا بە 140 بۆ 500 دۆلار دیاری کراوە.

نرخی بلیتی یارییەکانی ئێران بەراورد بە جامی جیهانی قەتەر سێ ئەوەندە زیادی کردووە.

پێشتر ناڕەزایەتی زۆر هەبوو سەبارەت بە گرانبوونی نرخی بلیتی مۆندیالی 2026.

دوای ئەم ناڕەزایەتیانە فیفا بەشێکی کەمی ستاندەکانی بە 60 دۆلار دانا، بەڵام زۆربەی ستاندەکان بە 4 هێندەی نرخی مۆندیالی قەتەر دەفرۆشرێن.

بەگوێرەی ماڵپەڕی فیفا، بلیتی یاری پلە یەک لە نێوان ئێران و نیوزلەندا 450 دۆلارە، پلەی دووەم 380 دۆلارە، پلەی سێیەمیش 140 دۆلارە.

نرخی بلیتی یاری نێوان ئێران و بەلجیکا و یاری کۆتایی نێوان ئێران و میسر هەردووکیان بەم شێوەیەن: بڕی باشترین کورسی 500 دۆلارە، پلەی دووەم بڕی 400 دۆلارە، هەرزانترین بلیتیش بەبڕی 180دۆلارە.