جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا ڕایگەیاند، 150 ملیۆن کەس داوای کڕینی بلیتی مۆندیالی 2026 دەکەن، ئەمەش دەرفەتی زێڕینی سەرۆک ترامپ ئاشکرا دەکات بۆ بەتاڵکردنەوەی گیرفانی بینەرانی بەناوبانگترین پاڵەوانێتی وەرزشی جیهان.

ترامپ بە هەماهەنگی لەگەڵ فیفا، نرخی بلیتەکانی 4 هێندە بە بەراورد بە جامی جیهانی قەتەر بەرزکردەوە بە مەبەستی وەرگرتنی زۆرترین قازانج.

ناڕەزایەتیی بینەرانی جۆراوجۆری مۆندیال لە بەرامبەر بەرزبوونەوەی نرخی بلیت لەسەر فیفا بێکاریگەر بوو، ڕێکخراوەکەش وەڵامی ئەو ناڕەزایەتیانەی دایەوە و تەنیا ژمارەیەکی سنووردار لە بلیتی بە نرخی 60 دۆلار تەرخان کرد.

بەڵام خاڵی سەرەکی ئەوەیە کە بەپێی فرۆشی بلیتی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیال دەبێت بینەران لە 300 دۆلارەوە تا 700 دۆلار بدەن بۆ بینینی یارییەکانی تیپە بەناوبانگەکانی جیهان کە 3 هێندەی مۆندیالی قەتەر زیاترە.

ئێستا ترەمپ بە هاوپەیمانی لەگەڵ ئینفانتینۆ دەیەوێت بە قۆستنەوەی میوانداری مۆندیالی 2026 قازانجترین بزنس بکات و یەکێک لەو ڕێگایانەش بەکارهێنانی جەماوەری مۆندیال بۆ پڕکردنەوەی خەزێنەی حکومەتی ئەمریکایە. سەرۆکی فیفا بە شانازییەوە دەڵێت ڕۆژانە 10 ملیۆن کەس دەیانەوێت بلیتی مۆندیال بکڕن، بەڵام زیادەڕۆیی لە بەرزبوونەوەی نرخی بلیتەکان بینەری سەرەکی تۆپی پێ کە هەموویان لە گروپە کەمداهاتەکانن، بێبەشکردووە لە سەیرکردنی ئەم یارییانە و تەنها 5%ی هاندەرانی تۆپی پێ کە دەوڵەمەندن دەتوانن لە نزیکەوە سەیری ئەم یارییانە بکەن.