پارتی ڕاستڕەوی «ئۆتزما یەهودیەت» (هێزی جوولەکە) بە سەرۆکایەتی ئیتامار بن غافیر، پڕۆژە یاسایەکی پێشکەش بە کنێست کردووە کە بە شێوەیەکی مەبدەئی بەکارهێنانی سیستەمی دەنگ لە مزگەوتەکانی فەڵەستین قەدەغە دەکات و تەنیا بە مۆڵەتی فەرمی ڕێگە بە بەکارهێنانیان دەدات، کە بە تووندی کۆنترۆڵی قەبارە و نزیکی لە ناوچەی نیشتەجێبوون دەکات.

بە وتەی مەسراوی، بەپێی ئەم پلانە، بەکارهێنانی بڵندگۆ بەبێ مۆڵەت قەدەغە دەکرێت و دەسەڵاتی فراوان دەدرێت بە پۆلیس، لەوانە ڕاگرتنی دەستبەجێ و دەستبەسەرداگرتنی کەلوپەلەکان و غەرامەکردن تا دەیان هەزار شکل ئەگەر سەرپێچیەکان بەدی بکرێت.

ئیتامار بن غافیر وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل و زڤیکا فۆگێل سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی کنێست ئیدیعایان کرد کە پلانەکە «سیستەمێکی یەکگرتووی مۆڵەتدان و چاودێریکردن» جێبەجێ دەکات و ئامانجی بەرقەرارکردنی ئاشتی و باشترکردنی کوالێتی ژیانە.