وەلید خەریجی جێگری وەزیری دەرەوەی سعودیا بەخێرهاتنی عەلیرەزا عینایەتی باڵیۆزی ئێران لە ڕیاز کرد.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی سعوودیا، لە میانەی دیدارەکەدا پێداچوونەوە بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کراوە.
هەروەها هەردوولا بیروڕایان له بارەی پرسەکانی جێگەی گرنگی هاوبەش ئاڵوگۆڕ کرد.
شایانی باسە کە شەوی ڕابردوو وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عەرەبستان لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا وێڕای لێکدانەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان گۆڕانکارییەکانی باشووری یەمەنیان تاوتوێ کرد.