فیدراسیۆنی پاسکیلسواری ئێران ناوی ڕاهێنەرێکی ڕووسی بۆ وەزارەتی وەرزشی ڕاگەیاند بۆ ئەوەی سەرکردایەتیکردنی هەڵبژاردەی نیشتمانی پاسکیلسواری جادەیی ئێران بگرێتە ئەستۆ.
ناوی ڕاهێنەرەکە گلێب گڕۆسمانە، ئەزموونی ڕاهێنەرایەتی و بەڕێوەبردنی تەکنیکی هەیە لە تیپە نیشتمانییەکانی جیهانیدا لەوانە؛ ئۆزبەکستان و هۆنگ کۆنگ و پیرۆ و ئەمریکا.
بڕیارە سیڤی ڕاهێنەرەکە لەلایەن کۆمیسیۆنی ڕاهێنەرانی دەرەوەی وەزارەتی وەرزشەوە پێداچوونەوەی بۆ بکرێت و بە فیدراسیۆن ڕابگەیەنرێت.