زیتۆ سیانی چالاکوانی مافی مرۆڤ و کارمەندی نەتەوەیەکگرتووەکان کە ٢٠ ساڵە لەو رێکخراوە جیهانییە کاردەکات، خه‌ڵاتی ماندیلای وه‌رگرت كه ساڵانه ده‌به‌خشرێته چالاكه‌وانێكی مافی مرۆڤ.
تۆڕی دادپەروەری بۆ بەندییەکان بە هاوکاری ڕێکخراوی هاریکاری گەلی نەرویجی لە ساڵی ٢٠٢٠ تا ٢٠٢٥ بە شێوەی ساڵانە دەرگای واڵا کردووە بۆ داکۆکیکارانی مافی زیندانییەکان لە عێراق بەمەبەستی بەربژێریکردن بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی (ماندێلا) لە عێراق.
بۆ ئه‌مساڵ ٢٠٢٥ خه‌ڵاتی مەندێلا له‌رێ و ڕه‌سمێكدا له‌شاری هه‌ولێر به‌خشرا به چالاکوان( زیتۆ سیانی ) به‌رپرسی مافه‌كانی مرۆڤ له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
خەڵاتی ماندێلا بەو کەسانە دەدرێت کە خزمەتی مرۆڤایەتی دەکەن ، هاوکات خەباتی ئەوان لە بواری ئاشتەوایی، گواستنەوەی سیاسی، گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتی، و بیرکردنەوەی ناتوندوتیژی.
پەیوەندی ئەو خەڵاتە بە زیتۆ سیانی په‌یوه‌ندی به چالاکی ئە‌وه‌وه هه‌بووه كه ناوبراو توانیویه‌تی دۆخی زیندانیان له‌ناو زیندانه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و باشتر ببات.