بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە پێش کۆتاییهاتنی وادە و کاتی یاسایی پێشکەشکردنی داواکاریی کاندیدان، مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆببێتەوە و کاندیدێک بۆ ئەو پۆستە دیاریبکەن.

ئەمەش پاش ئەوەدێت، 30ی کانونی یەکەمی 2025، هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەرگای خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کردەوە کە سێ رۆژە.