ڕەزا ئەنساری، بەڕێوەبەری کارگێڕی ڕێکخراوی پیشە بچووک و ناوچە پیشەسازییەکانی ئێران، وتی: لە ماوەی نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە دوو هەزار و ١٠٠ یەکەی بەرهەمهێنان لە ناوچەی پیشەسازی و ناوچەکانی وڵات خرایە بواری جێبەجێکردنەوە کە هەزار و ٣٠٧ یەکەی بەرهەمهێنانیان لە ناوچەی پیشەسازی و ناوچەکانی سەر بە حکوومەت و ٧٩٦ یەکەی پیشەسازی لە ناوچەی ناحکوومی بوون.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەو یەکانەی لە شار و ناوچە پیشەسازییەکانی سەر بە حکوومەت خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەلی کاریان بۆ ١٨ هەزار و ٩٤٨ کەس و لە شارۆچکە ناحکومییەکان بۆ هەشت هەزار و ٤٧٩ کەس دابین کردووە.