عەبدولعاتی بە ئاماژەدان بە بەردەوامی پەیوەندییەکانی میسر لەگەڵ ئێران، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی، ئامانجی سەرەکیی ئەو پەیوەندییانە کەمکردنەوەی گرژییەکان و کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانەکانی ناوچەکەیە.

ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی کە ناوچەکە لە لێواری شەڕێکی سەرتاسەریدایە لە دوای هێرشەکانی سەر ئێران، جەختی لەوە کردەوە کە پەیوەندی و ڕاوێژەکانی میسر لەگەڵ تاران بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکان و ڕێگریکردنە لە ڕاکێشانی ناوچەکە بۆ ململانێیەکی بەرفراوان.

وەزیری دەرەوەی میسر لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەدا کە قاهیرە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەموو لایەنەکان وەک ئامرازێک بۆ دروستکردنی ئاشتی و سەقامگیری و کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا بەکاردەهێنێت.