عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان لە گفتوگۆیەکی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی «شەهاب» جەختی لەوە کردەوە کە یارمەتیدانی ستەملێکراوان ئەرکێکی ئایینی و ئەخلاقییە و بێدەنگی بەرامبەر بەم ڕووداوانە خیانەتە و شایستەی ئوممەت و بەها ئایینی و مرۆییەکانی نییە.
قەرەداغی ئاماژەی بەوەدا کە دیمەنەکانی هەڵکەندنی خێوەتەکان، نوقمبوونیان لەنێو باراندا و بێ لانەمانەوەی ژنان و منداڵان، قووڵایی کارەساتە مرۆییەکەی فەلەستینییەکانی غەززە نیشان دەدات.
ناوبراو وتیشی، ئەم کارەساتە گەورەیە چیتر تەنیا ئارامی قوربانییەکان تاقی ناکاتەوە، بەڵکوو هەڵوێستەکانی هەموو جیهان دەخاتە ژێر پرسیارەوە.