لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەو ناوچانەی نزیکن لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر بارینی دەبێت ( ناوچە سنوریەکان - مێرگەسوور- ئامێدی- سنووری ئیدارەی سۆران- بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەرین و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر) هەروەها پێشبینی بارینی بەفر و کرێوە دەکرێت لە سەنتەری پارێزگای دهۆک و دەورو بەری و ئیدارەی زاخۆ .
لە کاتەکانی شەودا ڕێژەی بارینی بەفر و باران و کرێوە زیاتر دەبێت. هەروەها، پلەکانی گەرما بە ١ - ٣ پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.
سەبارەت بە سبەی هەینی، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانیی بەیانیدا کاریگەری شەپۆلی باران بارین و بەفر بارین لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت بە تایبەت لە ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاوییەکان .
لەکاتەکانی شەودا کاریگەری ئەو شەپۆڵە لاواز دەبێت و کۆتایی دێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: ٧ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٤ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٥ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٤ پلەی سیلیزی
کەرکوک: ٩ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٦ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٨ پلەی سیلیزی