کازیۆشی میورا ناسراو بە "کینگ کازو"، ئەفسانەی تۆپی پێی ژاپۆنی، لە تەمەنی 58 ساڵیدا گرێبەستێکی خواستن لەگەڵ یانەی فۆکۆشیما یونایتد لە خولی پلە سێی ژاپۆنی (J3 League) واژۆکرد بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە شکاندنی ژمارەی پێوانەیی لە جیهانی تۆپی پێدا.
یەکەم یاری پڕۆفشناڵی میورا لە ساڵی 1986 بوو لەگەڵ سانتۆس لە بەڕازیل واتە 40 ساڵ لەمەوبەر!
گۆڤاری ESPN نوسیویەتی میورا 3 ساڵ لە یانەی پاریس سانجێرمان گەورەترە کە پاڵەوانی ئەوروپایە و لە ساڵی 1970 دامەزراوە.
کاتێک میورا دەستی بە یاریکردنی پیشەگەرانە کرد، دوو ئەفسانەی تۆپی پێی جیهانی میسی و ڕۆناڵدۆ تەنانەت لەدایک نەبوون.