بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە مانگی 12ـی ساڵی 2025ـدا، بڕی باران 308.3 ملیم بوو، كە دەكاتە نزیكەی سێ ئەوەندەی تێكڕای بارینی ساڵانەی مانگی كانوونی یەكەمی ساڵانی رابردوو.
ئەوەش هاتووە، بەپێی داتا تۆماركراوەكانی وێسگەی كەشناسیی سلێمانی، لە مانگی كانوونی یەكەمی 2025، نزمترین پلەی گەرمی -5 °C و بەرزترین پلەی گەرمی 21 °C بووە، تێكڕای پلەی گەرمییش لەم مانگەدا، 8.5 °C بووە كە بەراورد بە تێكڕای پلەی گەرمیی ساڵانەی مانگی كانوونی یەكەم، ئەمساڵ 0.5 °C ساردتر بووە.